فڕۆکه‌کانی تورکیا ڕێگه‌ی سه‌ره‌کیی نێوان دهۆک- ئامێدییان بۆردومان کرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا ڕێگه‌ی سه‌ره‌کیی نێوان دهۆک- ئامێدییان له هه‌رێمی کوردستان بۆردومان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی حوزه‌یرانی 2019 فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا پارێزگای دهۆکی هه‌رێمی کوردستانیان بۆردومان کرد.
شوێنی بۆردومانه‌که ته‌نیا یه‌ک کیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری ئامێدی دووره و ده‌که‌وێته 50 مه‌تریی باره‌گای سه‌ره‌کیی لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئێسماعیل مسته‌فا قایمقامی ئامێدی به ڕووداوی ڕاگه‌یاند که تا ئێستا بۆردومانه‌که هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها فڕۆکه‌کانی تورکیا جادده‌ی سه‌ره‌کی له نزیک گوندی سه‌رگه‌لێ و نزیک کومه‌ڵگه‌ی کانییان بۆردومان کردووه و بووه‌ته‌هۆی ترس و دڵهڕاوکێیێکی زۆر بۆ دانیشتووانی ناوچه‌که.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران