خبر 2019-06-12 12:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت راسپێردرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی-ی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ راسپارد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2019 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی-ی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ڕاسپارد.

مه‌سروور بارزانی، رۆژی سێشه‌ممه‌، 11ی حوزه‌یرانی 2019، له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ناوزه‌د كرا و له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش، ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار له‌ 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی به‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌ گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نها 30 رۆژ له‌به‌رده‌م مه‌سروور بارزانی-دا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م پێكبهێنێت.

له‌ رێوڕه‌سمی راسپاردنی مه‌سروور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، هه‌ریه‌ک له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماده ‌بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.