گۆڕان: یەکێتی بەرپرسیارە لەو هێرشەی کرایە سەر مەکۆی سەرەکیمان
کوردپرێس:
بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەو هێرشە کردووە کە کرایە سەر مەکۆی سەرکەیی حیزبەکە و یەکێتیی بەوە تۆمەتبار کردووە کە ئەوان هێرشەکەیان ئەنجام داوە بۆیە داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە هەست بە بەرپرسیارێتی بکات و بکەرانی ئەو هێرشە سزا بدات.
‎بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیێندراوێکدا نووسیویەتی: "شه‌وی سێشه‌ممه، 11ی 6ی 2019، له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکی زۆر لە ھەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆ بوونەوە. دوای ئەوە بەھۆی دروست بوونی ئاڵۆزی لەگەڵ گرووپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی، رێبه‌ند فه‌رهاد شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یێک ئازاد ده‌کرێن."
‎گۆڕان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئەوەشی نووسیوە: "ئه‌م جۆره ره‌فتاره نابه‌رپرسیارانه ئاسایشی ناوچه‌که و شاری سلێمانی تێکده‌دات. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به توندی ئیدانه‌ی ده‌کات و ئۆباڵی هه‌ر ڕووداوێکی نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که رێز بۆ ئارامی و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تی هاووڵاتییانی کوردستان دانانێن.
‎بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێکۆڵینه‌وه له کۆی هه‌ڕه‌شه و ڕووداوه‌که ده‌کات و دەڵێت پێویسته حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و رێگه‌گرتن له دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و ڕووداوانه و پێویسته تۆمه‌تبارانیش سزای یاسای وه‌ربگرن.
بۆچوونی بەکارهێنەران