خبر 2019-06-11 10:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێکدادانی نێوان تورکیا و پەکەکە مەترسی خسۆتە سەر گوندەکانی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەڕو پێکدادان لە نێوان پەکەکو سوپای تورکیا لەناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان، مەترسی لەسەر ھاوڵاتیانی ١٨ گوند دروست دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان-ی سەر بە قەزای سۆران لە سنووری پارێزگای ھەولێر، بە SNNی ڕاگەیاند: شەڕ و پێکدادانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە ناوچەکانی خواکورک و لۆلان و تنین بەردەوامە، بەڵام بەھۆی ئەوەی ناوچەکە بۆتە ناوچەی قەدەغەکراو، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نازانرێت.

ناوبراو وتیشی:" ئەو شەڕ و پێکدادانە بەردەوامە مەترسی زۆری بۆ سەر ھاوڵاتیانی گوندنشینی ناوچە سنوورییەکان دروست کردووە، ئەمڕۆش لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان و تۆپبارانەوە، بەشێکی زۆر لە ڕەز و پاوانی گوندەکانی سیران و خەلیفان سووتاون، لە بەشێکی دیکەی گوندەکانیش لە شەواندا ھاوڵاتیان ئاوارە بوون دواتر گەڕاونەتەوە".

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئەو ناوچانەشی ئاشکرا کرد کە بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە مەترسیی زۆریان لەسەرەو وتی: "ھەریەک لەگوندەکانی خەلیفان، ئاڵەکان، ھیران، لێڵکان، بڵەسەنان، شێلکان و چەند گوندێکی تر، کە ژمارەیان ١٨ گوندە، مەترسیان لەسەر دروست بووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.