ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆ بووه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کۆ بوونه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات و هه‌نگاوه‌کان بۆ جێگیربوونی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌یان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2019 نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی فالح فه‌یاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی فه‌یاز بۆ تاران و دیداری له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دا.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه که ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دیداره‌که‌یاندا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات و دۆخی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد و ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کان بۆ جێگیربوونی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌که کرده‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران