به‌رھه‌م ساڵح گه‌یشته ھه‌ولێر
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق به مه‌به‌ستی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته هه‌ولێر.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2019 به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق به یاوه‌ری شاندێک گه‌یشته ھه‌ولێر و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ھه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھه‌ڵبژێردراوی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
ھه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند شاندێک له وڵاتانی دراوسێ له نێویاندا مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران و ھه‌روه‌ھا محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و شاندێكی حكوومه‌تی عێراق و باڵیۆز و نوێنه‌ری وڵاتان له عێراق بۆ به‌شداری كردن له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه ھه‌ولێر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران