خبر 2019-06-10 06:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نەتەوە یەکگرتووەکان:

بەهۆى چاندنى مینەوە ئاوارەکانى عێراق ناوێرن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ئاوارەکانی عێراق بەھۆی چاندنی مین لە لایەن رێکخراوی داعشەوە، ناتوانن بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی کە ئازاد کراون.

کوردپرێس: پێھر لۆدھاممەر ڕێکخەرى نووسینگەی خزمەتگوزاری کاروباری مینىی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، تائێستا ٧٠%ى مین و بۆمبە نەتەقیوەکان لە ژێر داروپەردووەکاندا ماون.

ناوبراو وتیشی ئامانجیان ئەوەیە ئاوارەکان بە شێوەیێکی سەلامەت و لەسەر ویستی خۆیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام دانانى ئەو بۆمب و مینانە ڕێگرە لە بەدیهێنانى ئەو ئامانجە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لە شەڕى داعشدا چەکدارانى ئەو ڕێکخراوە بەر لە چۆڵکردن یان شکستهێنانیان لە هەر ناوچەیێک، چەندین بۆمبی چێنراویان دادەنا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و تائێستاش بەشێک لەو ناوچانە لە بۆمبە چێنراوەکانى داعش پاک نەکراونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.