وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی عێراق ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی سیاسی باسی له سه‌فه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ عێراق کرد به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان و ته‌نگه‌ژه‌ی ناوچه‌که.
کوردپرێس:
سه‌رچاوه‌یێکی ئاگاداری سیاسی به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌نیووزی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2019 هایکۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته شاری به‌غدای پایته‌خت.
سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت زیادی کرد: بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆ ببێته‌وه و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان دوو وڵات و ته‌نگه‌ژه‌ی ئێستای ناوچه‌که گفتوگۆ بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران