خبر 2019-06-07 10:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەورووپا بەنیازە دادگاى نێودەوڵەتى تایبەت بە دادگایی کردنى بیانییەکانى داعش لە عێراق دروست بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری دادی فه‌ڕه‌نسا رایگەیاند رەنگە دادگاى نێودەوڵەتى تایبەت بە دادگایی کردنى بیانییەکانى داعش لە عێراق دروست بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیکۆل بێلوبێت بە میدیاکانى وڵاتەکەى راگەیاندووە لەگەڵ هەریەکە لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا گفتوگۆ دەکەن لەبارەى دروست کردنى ئەو دادگایە، بەڵام بەربەستى زۆر هەیە لەو رووەوە.

نیکۆل بێلوبێت وه‌زیری دادی فه‌ڕه‌نسا وتیشى پێویستە لەسەرەتادا رێوشوێنەکانى تایبەت بە قەدەغە کردنى سزاى لە سێدرەدان لە عێراق جێبەجێ بکرێت و پێویستە عێراق لەو بارەیەوە هەنگاو بنێت و دروست کردنی دادگا‌یێكی لەو شێوەیە ماوەیێکی زۆرى پێویستە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.