بەرهەم ساڵح لەگەڵ ھەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆ بوویەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بهلایهوه گرنگە گفتوگۆیێکی ڕاستەوخۆی فراوان بێته ئاراوه بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و دوورکەوتنەوە لە سیاسەتی جەمسەرگیری و جەنگ، ھەروەھا ھەڵوێستی عێراقی سەبارەت بەقەیرانەکانی ناوچەکە دووپات کردەوە، کە پەیوەستە بە سیاسەتی نیشتمانی و بەرژەوەندی باڵای عێراق، ھاوکات سەرۆک کۆماری عێراق داوای بە دوورگرتنی عێراقی لە ھەر قەیران و ململانێ یەک لە ناوچەکەدا کرد.
لەمیانی دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح جەختی لە پێویستی دامەزراندنی سیستەمێکی ناوچەیی جێگیر کردەوە، کەمەبەست لێی پاراستنی ئاسایشی ھاوبەش و ڕێزگرتن بێت لە سەروەری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ، ھەروەھا گرنگی بونیادنانی پەیوەندییێکی ھاوسەنگ لە نێوان گشت وڵاتاندا لەسەر بنەمای رێزگرتن لەسەروەری و بەرژەوەندی ھاوبەش.
ھەر لەدیدارەکەدا، جهخت لە گرنگی پەیوەندی دووقۆڵیی نێوان عێراق و ئەمریکا و پێویستی بەھێزکردنی لەگشت بوارەکاندا کرایەوە، بەجۆرێک کەخزمەت بە خواست و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات بکات.
سەرچاوە: ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران