به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له گرنگیی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان ئێران- عێراق کرده‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی 2019 دوکتۆر به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا پێشوازی کرد له ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سه‌رۆک کۆمار جه‌ختی له گرنگیی به‌ھێزکردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانی نێوان عێراق و ئێران و چۆنییه‌تیی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌کانی ھه‌ر دوو وڵات کرده‌وه و سه‌باره‌ت به دواپێشھاته سیاسییه‌کانی ناوچه‌که و جیھان گفتوگۆیان كرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رھه‌م ساڵح ڕایگه‌یاند: ھه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌کردنی عیراق له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که له سه‌ربه‌خۆیی بڕیار و سیاسه‌تی ئاشکرای بۆ دوورخستنی ناوچه‌که له گرژی و قه‌یرانه‌کان سه‌رچاوه ده‌گرێت به جۆرێک که به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان و سه‌قامگیریی به‌ده‌ستھاتووی عێراقییه‌کان و گه‌لانی ناوچه‌که بپارێزێت.
‎له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆک کۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه کرد که به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی له‌م ھه‌لومه‌رجه ئاڵۆزه‌دا که ناوچه‌که پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت وامان لێده‌خوازێت که گشت ھه‌وڵه‌کانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ له‌پێناوی که‌مکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان و نه‌ھێشتنی ئاڵۆزییه‌کان که سه‌قامگیری گه‌لانمان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ھه‌روه‌ھا جه‌ختی له گرنگی گفتوگۆکردنی جددی كرده‌وه له‌پێناوی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان و گرنگیی پاراستنی سه‌روه‌ریی وڵاتان.
له لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ئێران پشتیوانیی وڵاته‌که‌ی بۆ عێراق و به‌ھێزکردنی کاری ھاوبه‌شی نێوان ھه‌ر دوو وڵات دوپاتکرده‌وه، ھاوکات ھه‌ڵوێستی عێراقی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جیھاندا به‌رز نرخاند.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران