خبر 2019-06-01 12:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە لە سیدەکان 20 سەر ئاژەڵ بوونە قوربانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی تۆپبارانی سوپای توركیاوە، دەیان سەر مەڕ و بزنی هاووڵاتییەکانی شاردەێی سیدەكان لەناو چوون.

کوردپرێس: قایمقامی سۆران بە باسنیووزی رایگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 1/6/2019 تۆپخانەكانی سوپای توركیا، بەهۆی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان لە شوێنەكەدا ناوچە سنوورییەكانی گوند و ئاواییەكانی شارۆچكەی سیدەكانیان لە دەڤەری سۆران بۆردوومان كرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە 20 سەر مەڕ و بزنی دانیشتووانی گوندی خەلیفان، سەر بە شارۆچكەی سیدەكان بوونە قوربانی".

قائیمقامی سۆران، گووتیشی، پێویستە (پەكەكە) لە گوندو ئاوایەكان دوور بكەوێتەوە و چیتر خەڵكی سڤیلی ئەم ناوچانە نەبنە قوربانی رەوشی سەربازی، پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا و بۆردومانەكانی سوپایی توركیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.