خبر 2019-05-21 04:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە نامەیێکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان:

ئێران هۆشداری دەدات لەبارەی ئاژاوەگێڕیی، ئاژاوەگێڕان لە دەرەوەی ناوچەکە

بەشی ئێران- نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هەوڵە ئاژاوەگێڕانەکانی دەرەوەی ناوچەکە هۆشداری دەدات و دەڵێت: تەنها ڕێگای چارەسەر کردنی کێشەکانی کەنداوی فارس گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە.

بەپێی هەاڵی کوردپرێس، مەجید تەخت ڕەوانچی لە نامەیێکدا کە ڕۆژی دووشەممە ناوەڕۆکەکەی بڵاو کرایەوە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی کردۆتە بەردەنگ و لە نامەکەدا هاتووە: من ئەم نامەیە لەبارەی دۆخی ئەمنییەتی ناجێگیری ئێستای کەنداوی فارس ئاراستەی ئێوە دەکەم.

ناوبراو لە نامەکەدا زیادی دەکات: لە ئێستادا هەندێک هێما هەن کە گرووپێک لە دەرەوەی ناوچەکە، لە ڕێگای بڵاوە پێکردنی درۆ، زانیاریی هەڵە و هەواڵی ناڕاستەوە بە پشتگیریی هاوپەیمانەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ناردنی هێزی دەریایی بۆ ناوچەکە خەریکی پێوشوێنگیری کردنی بەرژەوەندییە نا شەرعییەکانی خۆیانن.

مەجید تەخت ڕەوانچی لە نامەکەیدا جەخت دەکاتەوە ئێران هەمیشە شەڕ و پێکدادانی ڕەت کردووەتەوە و هەرگیز شەڕی وەک بژاردەیێک بۆ چارەسەر کردنی کێشە سیاسییەکان بەکار نەهێناوە. بەم حاڵەشەوە ئەگەر هێرشمان بکرێتە سەر مافە سروشتییەکانمان پارێزراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.