دژه تیرۆری عێراق 9 تیرۆرستی داعشیان كوشت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له بیابانی وادی حۆران له پارێزگای ئه‌نبار، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق نۆ تیرۆرستی داعشیان كوشتووه و ئۆپراسیۆنهكهشیان به‌رده‌وامه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه تیرۆری عیراق له به‌یاننامه‌یێكدا رایگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019 هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقی به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له بیابانی وادی حۆران له پارێزگای ئه‌نبار ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ست پێكردووه".
لە بەیاننامەکەدا روونیش كراوه‌ته‌وه: "له و ئۆپراسیۆنه‌دا نۆ تیرۆرستی داعش كوژراون و ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ندین مۆڵگه‌دا گیراوه و ئۆتۆمبلێكی ئه‌و گرووپه‌ش له ناوبراوه".
له‌به‌شی كۆتایی راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه کە ئۆپراسیۆنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
سەرچاوە: PUKmedia
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران