ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانیی په‌رله‌مانی ئێران: هیچ جیاوازییێک له نێوان ئه‌ورووپا و ئه‌مریکادا نییه
سه‌یید حسێن نه‌قه‌وی حسێنی له دیمانه‌یێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ئاماژه به سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر ئێران ده‌کات و ده‌ڵێت: ڕاستییه‌که ئه‌مه‌یه که ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا هیچ جیاوازییێکیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر نییه. له‌لایێکه‌وه ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی کشایه‌وه و سزاکانی سه‌ر ئێرانی قورس‌تر کرده‌وه و له‌لایێکی‌تره‌وه ئه‌ورووپییه‌کان هه‌ندێک مه‌رجیان بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران دانا.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌ورووپییه‌کان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌که‌ن که ئه‌مریکا ئاراسته‌ی کردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت وه‌ک نفووزی ئێران له ناوچه‌که و دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران گوشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌م وڵاته.
نه‌قه‌وی حسێنی ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌ورووپییه‌کان له پاکێجی پێشنیارکراوی خۆیان له به‌رانبه‌ر ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی گڵۆپی سه‌وزیان بۆ ئێران هه‌ڵنه‌کرد و چه‌ندین بابه‌تی دژبه‌یه‌کیان ئاراسته کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بڕیاره ئێران قازانجێک وه‌ده‌ست بهێنێت ڕێگری له ده‌سته‌به‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران بکه‌ن.
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانیی په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌کات که ده‌بێ لایه‌نی دانووستانکاری ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران ئاگاداری فێڵی لایه‌نی به‌رانبه‌ر بێت و جه‌ختی کرده‌وه: ده‌بێ لایه‌نی دانووستانکار زیره‌ک و وریا بێت و به هه‌موو ئیمکاناته‌وه خوێندنه‌وه بۆ سیاسه‌تی هه‌ردوولا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وڵات نه‌که‌وێته داویانه‌وه.
نه‌قه‌وی حسێنی ڕاشی‌گه‌یاند: ده‌بێ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وریا بن و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و مه‌سڵه‌حه‌تی داهاتووی وڵات بڕیار بده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران