شاندێکی ئابووریی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕەزا حسێنی بریکاری پارێزگاری ورمێ لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگاکەدا ئاماژەی دا بە زەروورەتی پارێزگاری کردن لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوورەکانەوە و ڕاشیگەیاند بەنیازن بۆ فراوان کردنی هاوکاری و بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە دەروازەی سنووری حاجی ئومەرانەوە سەردانی هەولێر بکەن.
بریکاری پارێزگاری ورمێ گوتیشی لە سەردانەکەدا بەنیازن داوا لە بازرگانان و سەرمایەدانەرانی هەرێمی کوردستان بکەن ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چالاکیی ئابوورییان لەگەڵ لایەنی ئێران فراوانتر بکەن و بەو مەبەستە کۆمەڵێک ئاسانکاری و پڕۆژە پێشکەش دەکەن.
ناوبراو گوتیشی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ کۆنفڕانسێکی ئابووری بە میواندارێتیی ورمێ بەڕێوە دەچێت و لەو کۆنفڕانسەدا بانگهێشتی بازرگانان و کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەکرێت وێڕای بەشداری کردن لە کۆنفڕانسەکە هان بدرێن بۆ سەرمایەدانان لە ئێران.
بۆچوونی بەکارهێنەران