به‌غدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كه‌ركووک بۆ یەک ملیۆن بەرمیل به‌رز ده‌كاته‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه و وه‌زیری نه‌وت، ثامر الغضبان رایگه‌یاند: پلانێكیان داناوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووک.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی الصباحی عێراقی رایگەیاند وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پلانێكی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركووک له 400 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه بگه‌یێنێته یه‌ک ملیۆن به‌رمیل.
ثامر الغضبان روونیشی كرده‌وه، له ئێستادا عێراق رۆژانه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، 900 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا ده‌خاته بازاره‌وه.
وەزیری نەوتی عێراق هه‌روه‌ها گوتی: له‌و 400 هه‌زار به‌رمیله‌ی ئێستا به شێوه‌ی رۆژانه له كه‌ركووک به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، 80 تا 90 هه‌زار به‌رمیلی له رێگه‌ی هێڵی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌گه‌یێندرێته ناوچه‌ی فیشخاپوور و له‌وێ ده‌خرێته‌وه سه‌ر هێڵی نه‌وتی عێراق و توركیا و ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران