زانکۆی سلێمانی دوکتۆرای فەخریی بەخشییە مامۆستا مەزهەر خالقی
کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشەمە 2-5-2019، له رێوره‌سمێكی فراواندا زانكۆی سلیَمانی دكتۆرای فه‌خریی به‌خشییه هونه‌مه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی.
له پای ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی به هونه‌رو كلتووری كوردی گه‌یاندووه له رێوره‌سمێكی فراواندا و به ئاماده‌بوونی د. یوسف گۆران وه‌زیری خویَندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم و چه‌ندین به‌رپرسی حكوومی و حزبی و سه‌رۆكی چه‌ند زانكۆیێكی حكوومی و تایبه‌تی و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و چه‌ندی كه‌سایه‌تی، زانكۆی سلیَمانی دكتۆرای فه‌خریی به‌خشییه هونه‌مه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی.
سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌ش به ساتیَك وه‌ستان بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێكرد، دواتر به‌و بۆنه‌یه‌وه د. یوسف گۆران وه‌زیری خویَندنی باڵا و تویَژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم وتارێكی به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند: هونه‌ری هه‌ر میلله‌تێك به‌شێكه له مێژوو كلتوور و زامن و سه‌روه‌ریی ئه‌و میلله‌ته، هونه‌مه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان مه‌زهه‌ری خالقی، یه‌كێكه له هومه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی كورد و پێویسته میلله‌ته‌كه‌مان شانازیی پێوه بكات.
دواتر وتاری پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلیَمانی به‌و بۆنه‌یه‌وه خوێندرایه‌وه و تێیدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كاره گه‌وره و ناوازه‌كانی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی كرد.
پاشان سێ فیلمی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و ئه‌زموونی هونه‌ری و كاره‌كانی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی نمایش كرا و پاشان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه به ره‌سمی دكتۆرای فه‌خری به‌خشرایه مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی.
*لە PUKmedia وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران