کۆمپانیای لۆك ئۆیڵ وەبەرهێنانەكانی لە كەرتی نەوتی عێراق زیاد دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕووسیا یوری بۆریسۆڤ رایگەیاند، كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ، كە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە ڕووسیا ، تا ساڵی ٢٠٣٥ قەبارەی وەبەرهێنانەكانی لەپرۆژە نەوتییەكانی عێراق بۆ ٤٥ ملیار دۆلار بەرز دەكەنەوە.
کوردپرێس:
بەگوێرەی میدیاری ڕووسی بۆریسۆڤ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، لەئێستادا وەبەرهێنانەكانی كۆمپانیاكە لە عێراق ٨ ملیار دۆلارە .
كۆمپانیای لۆك ئۆیڵیش لای خۆیەوە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە دەستیان بە هەڵكەندنی چەند بیرە نەوتێكی نوێ كردووە لە كیڵگەی " رۆژئاوای قوڕنە" لە بەسرە.
لەرێكخراوی ئۆپیكدا عێراق دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوتی خاوە لەدوای سعوودیە ، كە رۆژانە ٤،٥ ملیۆن بەرمیل بەرهەم دەهێنێت و لەو بڕەش ٣،٢ بۆ ٣،٥ ملیۆنی رۆژانە هەناردە دەكات.
بۆچوونی بەکارهێنەران