سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێک بۆ پاکسازیی داعش لە باشووری كەركووک ئەنجام دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای عێراق دەستی بە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە دەوروبەری كەركووک بۆ سەر چەكدارانی داعش كردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆپەراسیۆنەكە لەناوچەی "وادی الشای" لە باشووری كەركووک ئەنجام دەدرێت و دوو رۆژە دەستیپێكردووە و بەردەوامیشی هەیە.
بەپێی سەرچاوەیێكی ئەمنی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكە، تائێستا شەش چەكداری داعش كوژراون و 13 مۆڵگە و 8 تونێل و 5 گەنجینە وێران كراون.
شایانی باسە سەرەڕای ئەوەی کە ڕاگەیێندرا داعش کۆتایی پێهاتووە، لەبارەی زیادتر بوونی جووڵەی داعش لە دەوروبەری کەرکووک بەرپرسانی عێراقی و هەرێمی کوردستان چەندین جار هۆشدارییان داوە.
سەرچاوە: هاووڵاتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران