بەرژەوەندیی نیشتمانی، تۆکمە کردنی پێوەندیی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و لایەنە نێونەتەوەییەکان دەخوازێت
کوردپرێس: سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند سەقامگیریی عێراق بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەمووانە و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان پێویستمان بە پەیوەندییێکی بەھێز و ھاوسەنگی بێ لایهنه لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نێودەوڵەتیدا.
لەدیدارەکەدا سهرۆک بهرههم ساڵح دووپاتی کردەوە: " دەبێت وڵاتانی ناوچەکە لەوە تێبگەن کە سەقامگیریی عێراق بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەمووانە، ههروهها ئاماژەی بەوە کرد بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان پێویستمان بەپەیوەندییێکی بەھێز و ھاوسەنگی بێ لایهنه لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نێودەوڵەتیدا".
ھەر لەدیدارەکەدا، سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری له سهرجهم بوارەکاندا کردەوە، بەجۆرێک خزمەت به بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردو وڵات بکات، ھاوکات رۆڵی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ به تیرۆر و پشتیوانی کردنی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق و مەشق و پڕچهك كردنی بەرزنرخاند.
لەلای خۆیانەوە، ئەندامانی شاندەکە جەختیان له پشتیوانی کردنی وڵاتەکەیان بۆ عێراق كردهوه لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی و کۆمەک کردنی لە گشت بوارەکاندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران