هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت که هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ڕووی ئه‌منییه‌وه له باشترین ئاستدایه.
کوردپرێس:
سه‌عد مه‌عن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بۆ كوردستان 24 ڕایگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی باش له ڕووی ئاڵوگۆڕی زانیاری له نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی فیدڕاڵی هه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: "هه‌ردوولا زانیاری ئه‌منی ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن و ههماههنگییێكی باش له نێوانیاندا هه‌یه."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووكه‌وه ڕه‌تی كرده‌وه به هۆكاری سیاسی هیچ ئه‌فسه‌رێک له كاره‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه.
سه‌عد مه‌عن جه‌ختیشی كرده‌وه که ئه‌وان وه‌ک وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕێگه ناده‌ن كه‌س به شێوه‌یێكی هه‌ڕه‌مه‌كی دوور بخرێته‌وه و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که ته‌واوی پێكهاته‌كانی كه‌ركووک له ئیداره‌دانی دۆخی ئه‌منی به‌شدارن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران