هه‌سه‌ده 200 دیلی داعش ڕاده‌ستی عێراق ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) 200 به‌دیلگیراوی داعشیان ڕاده‌ستی حکوومه‌تی عێراق کرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی فیرقه‌ی هه‌شته‌می سوپای عێراق به ڕووسیاتوودهی ڕاگه‌یاند: ڕۆژی هه‌ینی 12ی نیسانی 2019 هێزه‌کانی سووریای دیموکرات 200 دیلی داعشیان ڕاده‌ستی عێراق کردووه که دیله‌كانی داعش گواستراونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌یێكی سه‌ربازی و له‌وێشه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
سه‌رچاوه‌که‌ی سوپای عێراق ڕوونیشی كرده‌وه که ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌یێک له كه‌سوكار و خێزانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش ڕاده‌ستی عێراق بكرێنه‌وه.
شایانی باسه؛ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌دان چه‌كداری داعشیان له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات وه‌رگرتووه كه 13 چه‌كداریان ناسنامه‌ی فه‌ڕه‌نسییان پێ بووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران