خبر 2019-04-12 04:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق:

عێراق و سووریا لەسەر کردنەوەی سنووری قائیم-ئەبووکەمال ڕێککەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند عێراق و سووریا لەسەر کردنەوەی سنووری قائیم- ئەبووکەمال ڕێککەوتوون.

کوردپرێس: کازم محەممەد عەقابی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیێکدا کە لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوبەشی وڵاتەکەی و سووریا دەریکرد ڕایگەیاند دوو لایەنەکە لەسەر کردنەوەی دەروازەی سنووریی قائیم-ئەبووکەمال ڕێککەوتوون کە دەکەوێتە نێوان پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق و پارێزگای دەیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی عەقابی، عێراق و سووریا هەوڵ دەدەن بە زووترین کات دۆخەکە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی خەڵک فەراهەم بکرێت کە پێش بینی دەکرێت شەش مانگ بخایێنێت.

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕاشیگەیاند عێراق و سووریا هەروەها کار دەکەن بۆ داخستنی هەموو دەروازە نافەرمیەکان ئەوەش بەمەبەستی ڕێگری کردن لە قاچاخ.

سەرچاوە: مەدار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.