عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنی مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن ده‌رده‌بڕێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 9ی نیسانی 2019 شاکر جبووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌روازه سنوورییه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند که به شێوه‌ی فه‌رمی مه‌رزی سه‌یرانبه‌نی بانه کراوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی موسافیر له نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا.
ناوبراو گوتیشی: به مه‌به‌ستی به‌نێوده‌وڵه‌تی مه‌رزه‌که زیاتر له 25 دۆنم زه‌وی بۆ ڕووبه‌ری مه‌رزه‌که ڕاده‌ستی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان کراوه و به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌کان ئه‌م ده‌روازه یه‌کێکی دیکه له ده‌روازه فه‌رمییه‌کانی نێوان عێراق و ئێران ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه ئاماژه‌ی به هه‌ندێک ده‌روازه له هه‌رێمی کوردستان کرد که هێشتا پڕۆسه‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تیکردنیان به‌رده‌وامه و ڕاشیگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هیچ جۆره بڕیارێکی له‌سه‌ر داخستنی سنووره نافه‌رمییه‌کانی نێوان عێراق و ئێران نه‌گرتۆته‌به‌ر.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که به کردنه‌وه‌ی فه‌رمیی ده‌روازه‌ی سه‌یرانبه‌ن له نێوان شاره‌کانی بانه له پارێزگای کوردستانی ئێران و پێنجوێن له پارێزگای سلێمانی، عێراق ئێستاکه چوار ده‌روازه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه.
سه‌رچاوه: گه‌لگامیش پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران