محه‌مه‌د حه‌لبووسی: دژی گهمارۆین و نامانه‌وێت ناکۆکیمان له‌گه‌ڵ ئێران بێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 29ی ئاداری 2019 محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێکدا له ئه‌نیستیتۆی ئاشتیی ئه‌مریکا (USIP) له ماوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ واشنتۆن ڕایگه‌یاند: ستایشی هه‌وڵی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین بۆ شکستهێنانی داعش به‌م حاڵه‌شه‌وه شکستهێنانی سه‌ربازیی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه به مانای ڕیشه‌کێش کردنی تیرۆریزم نییه و ده‌بێ هاوکارییه‌کان له‌پێناو له‌ناوبردنی ئه‌و ئایدیۆلۆژیا په‌ره پێبده‌ین.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق زیادی کرد: ڕێککه‌وتن له نێوان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکار و یاسادانانی عێراق هه‌یه و بۆ له‌ناوبردنی داعش عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراقیش باوه‌ڕیان به هاوکاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
حه‌لبووسی ته‌ئکیدی له‌سه‌ر گرنگیی ڕاهێنانی سه‌ربازیی هێزی ئه‌منیی عێراق و هاوکاری له‌گه‌ڵ وڵاته‌که‌ی له بواری ئه‌منی و ئابووریدا کرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند: هه‌وڵه‌کانی قۆناغی داهاتوو له‌جیاتی هاوکاریی سه‌ربازی له بواری هه‌واڵگریدا ده‌بێت و ده‌بێ له ڕووی هه‌واڵگری و دارایییه‌وه پشتیوانی له هێزه‌کانی عێراق بکرێت.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که پێده‌چێت ژماره‌یێک له وڵاتان پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان بکه‌ن و به‌و بۆنه‌شه‌وه ده‌بێ هه‌ڵوێستێکی ڕوون له‌مباره‌وه بگیردرێته‌به‌ر و له‌باره‌ی سووریاشه‌وه گوتی: سووریا وڵاتێکی براده‌ری عه‌ره‌بییه و ئه‌و شته‌ی که له عێراق و سووریا ڕوویان دا جیاوازییێکی زۆری به‌یه‌که‌وه نییه.
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ کۆمکاری عه‌ره‌ب و ده‌وربینینی دووباره‌ی ئه‌وان کرده‌وه و گوتیشی: له ئه‌نبار هێرشی تیرۆریستیم کرایه سه‌ر و چوومه سووریا هه‌ر بۆیه ده‌زانم که خه‌ڵکی سووریا چۆن میوانداری له خه‌ڵکی عێراق ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ سووریای دووپات کرده‌وه و زیادیشی کرد: سه‌قامگیریی سووریا له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدایه و پشتیوانی له هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ین بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته. بانگهێشتی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی سووریام کردوووه که مانگی داهاتوو سه‌ردانی عێراق بکات و گفتوگۆی نێوان لیژنه‌کانی هه‌ردوولا له‌وباره‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
حه‌لبووسی هاوپه‌یوه‌ند به پێبه‌ندیی عێراق به سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ڕوونی کرده‌وه: دۆخی عێراق له ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئێران زۆر جیاوازه، شوێنێک که سنوورێکی هاوبه‌شی زۆرمان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه و نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هاوشێوه‌ی دیکه‌ی وڵاتانی دراوسێ ناکۆکیمان هه‌بێت.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق زیادیشی کرد: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که عێراق وڵاتێکی هه‌نارده‌کراوی نه‌وته به‌ڵام نه‌مانتوانی له ڕووی ئابوورییه‌وه پشت به خۆمان ببه‌ستین و به‌و بۆنه‌شه‌وه ده‌بێ ئه‌مریکا کارێک بکات که له‌مباره‌وه به‌ره‌وڕووی هیچ جۆره کێشه‌یێک نه‌بینه‌وه.
حه‌لبووسی له کۆتاییدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که عێراق دژی سیاسه‌تی سه‌پاندنی گه‌مارۆ بۆ سه‌ر وڵاتانه و ده‌یانه‌وێت سه‌روه‌ریی عێراق بپارێزرێت و گوتیشی: سه‌پاندنی گه‌مارۆ بۆ سه‌ر ئێران کارتێکهریییێکی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌بێت و ڕێگری له‌و بابه‌ته ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌خبارییه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران