پارێزگاری کرماشان شارەوانی و تیمەکانی فریاکەوتن دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە/ لافاو بەڕێوەیە
بەشی کرماشان- له راگهیهندراوێكدا ئیدارهی پارێزگای کرماشان هۆشداری جددی لە ئەگەری بارانی بەخوڕ و درووستبوونی لافاوێكی گهوره لە خۆرئاوای پارێزگاکە دەدات و ڕێنمایی بۆئامادەباشیی شارەوانی و لایەنە پێوەندیدارەکان دەرکراوە.
بەێی هەواڵی کوردپرێس ئیدارەی پارێزگای کرماشان هۆشداری جدیی لە بارەی بارینی بەخوڕی باران داوە و فەرمانی کردووە ڕۆژانی یەکشەمە و دووشەمە 12 و 13ی خاکەلێوە هەموو کارمەندان و هێزەکانی بەرگریی شارستانی و فەرمانبەرانی پێوەندیدار لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدا بن.
ئهمه له كاتێكدایه، له ماوهی چهند رۆژی رابردوودا، بههۆی بهردهوامیی بارانی بهخوڕ لافاو ژمارهیێک شار و ناوچهی باكوور و باشوور و ڕۆژئاوای ئێرانی گرتووهتهوه و بهو هۆیهوه چهندین كهس بوونهته قوربانی زیانی زۆری ماددیی لێكهوتووهتهوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران