پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە/ تەکمیلەی کابینەکەی عەبدولمەهدی لە بەرنامەی پەرلەماندا نیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە و دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینەی وەزاری لە بەرنامەی كاری پەرلەماندا نییە.
کوردپرێس:
بەپێی راگەیێندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق، كاتژمێری 1 ی دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە (11-3-2019) پەرلەمان كۆ دەبێتەوە، بەڵام دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینەی وەزاریی لە بەرنامەی كاری پەرلەماندا نییە.
وەك لە راگەیێندراوكەدا ئاماژەی بۆ كراوە، پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێنج پرۆژە دەكات، كە بریتین لە:
پرۆژە یاسای دەستكەوتنی نایاسایی، پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی دەستەی دەستپاكی، پرۆژە یاسای هەمواری یاسای پێبژاردن، پرۆژە یاسای چارەسەركردنی سەرپێچیی نیشتەجێ بوون و پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای رەگەزنامە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران