خبر 2019-02-14 06:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرکردەیێکی بزووتنەوەی عەتا:

هەرگیز فالح فەیاز نابێتە ئاستەنگێک لەسەر پێکهێنانی حکوومەت نوێی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی بزووتنەوەی عەتا جەخت دەکاتەوە کە فالح فەیاز سەرۆکی ئەم بزووتنەوە هەرگیز نابێتە ئاستەنگێک لەسەر پێکهێنانی حکوومەت نیوێی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەنسوور مەرعید بۆ ڕۆژنامەی حەیاتی لەندەن وتی: بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراق گرینگترن لە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، بۆیە فەیاز قەد نابێتە ڕێگرەوەیێک بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی ئەم وڵاتە.

مەرعید زیادی کرد: بۆ فالح فەیاز بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراق گرینگترن لە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و ئەگەر پێویست ببێت کار کردنی لە حکوومەت ڕادەگرێت، بەم حاڵەشەوە ئەم بابەتە لە ئەستۆی سەرۆک وەزیرانی عێراقە و ئەویش هەرکەس بە باشتر بزانێت بۆ وەزارەتی ناوخۆ هەڵدەبژێرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.