ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دۆخی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له‌سه‌ر دۆخی عێراق كۆ ببێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كاتژمێر 10ی به‌یانى به كاتى نیۆیۆرک و 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی شوباتی 2019 به كاتی هه‌ولێر كۆ ده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جینین هێنیز نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له عێراق وتارێک پێشكه‌ش بكات.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هێنیز له وتاره‌كه‌یدا باسی دواهه‌مین پێشڤه‌چوونه‌كانی عێراق و كاره‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یهكگرتووهوكان له یارمه‌تیدانی ئه‌م وڵاته بكات.
شایانی باسه؛ میدیاكانی عێراق هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر دۆخی عێراقیان بڵاو كردوووه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا له ژێده‌ری نه‌ته‌وه یهكگرتوووهكانهوه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران