قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی کاڵای ئێران بۆ عێراق ئاشکرا ده‌کرێت
به‌شی ئێران/ کوردی- ئه‌مینداری گشتیی ژووری هاوبه‌شی بازرگانیی ئێران- عێراق ڕایگه‌یاند: قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق له ساڵی ڕابردوودا گه‌یشتوووه‌ته 8 ملیار و 750 ملیۆن دۆلار به‌مه‌ش له هه‌نارده‌كردنی كاڵاكانی بۆ عێراق به پێش توركیا كهوتوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید حه‌مید حوسێنی ده‌ڵێت: مانگانه قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی كاڵای ئێرانی ده‌گاته سه‌رووی 750 ملیۆن دۆلار به شێوه‌یێک جاربه‌جار ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌گاته 900 ملیۆن و هه‌ندێ جاریش داده‌به‌زێت بۆ 510 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مینداری گشتیی ژووری هاوبه‌شی بازرگانیی ئێران- عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له ساڵی 2017دا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی كاڵای توركی بۆ عێراق گه‌یشتبوووه 8 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار به‌ڵام له ساڵی ڕابردوودا ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ 7 ملیار و 350 ملیۆن دۆلار دابه‌زی له كاتێكدا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق 8 ملیار و 750 ملیۆن دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی به‌مه‌ش له قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی بۆ عێراق به پێش توركیا كه‌وت.
سه‌رچاوه: ئاژانسی فارس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران