فەتح و سایروون بەردەوامن لە هاوکارییەکان لەبارەی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ڕێکخراوی بەدر لە پەرلەمانی عێراق وتوویەتی پێوەندی و هاوکارییەکانی ڕەوتی سەدر و ڕیکخراوی بەدر لەبارەی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق بەردەوامە.
کوردپرێس:
حامید مووسەوی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە پێوەندییەکانی نێوان موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و هادی عامری سکرتێری ڕێکخراوی بەدر لەبارەی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق بەدەوامە و ئێستاش جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق لەچاو ئەو کاتەی تازە عێراق داگیر کرابوو زیادی کردووە.
مووسەوی جەختیشی کردەوە پێوەندییەکانی نێوان سەدر و عامری ئەنجامی ئەوە بوو کە هەردوو هاوپەیمانیی فەتح و سایروون لەم دواییەدا کۆبوونەوەیان کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران