خبر 2019-02-07 14:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پۆمپیۆ تیشک دەخاتە سەر زەروورەتی پشتگیری کردن لە عێراق و پاراستنی سەروەریی ئەو وڵاتە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەمریکا تیشک خرایە سەر زەروورەتی پشتگیری کردن لە عێراق و داواش لە هەموو لایەنەکان کرا پێبەند بن بە پاراستنی سەروەریی عێراق و گفتوگۆکردن لەسر چارەکردنی کێشە هەرێمییەکان.

کوردپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەمە 7ی شوباتی 2019 لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی دانیشتنی وەزیرەکانی ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش لە واشەنتن کۆ بووەتەوە و لەبارەی کۆمەڵێک تەوەری ناوچەکەوە گفتوگۆیان کردووە.

بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەمریکا تەرکیزیان کردۆتە سەر زەروورەتی پشتگیری کردن لە عێراق و دەوڵەمەندکردنی عیلاقاتی نێوان دوو وڵات و ڕاگۆڕینەوەی زیاتر لەبارەی کێشەکانی ناوچەکە.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەو دیدارەدا وتوویەتی دەوڵەتی عێراق پێشوازی لە فراوانکردنی پێوەندیی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکات و تەرکیزیشی کردۆتە سەر هاوکاریی دوولایەنە بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلانی عێراق و ئەمریکا.

هەر بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لای خۆیەوە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش جەختی کردۆتە سەر زەروورەتی پشتگیری کردن لە عێراق و ڕێزگرتنی هەموو لایەنەکان لە سەروەریی ئەو وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.