خبر 2019-02-07 14:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئایەتوڵڵا خامنەیی بەبۆنەی چلەمین ساڵیادی شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە عەفواتی فراوان ڕادەگەیێنێت

بەشی ئێران/ کوردی- ئایەتوڵڵا خامنەی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبۆنەی چلەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە عەفواتێکی فراوانی دەرحەق بە زیندانیانی ئێران پەسەند کرد.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ پێنجشەمە 7ی شوباتی 2019 بەرانبەر بە 18ی ڕێبەندانی 1397ی هەتاوی ئایەتووڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لێبوردنێکی فراوانی لەبارەی ژمارەیێکی زۆر لە زیندانیانی ئێران ڕاگەیاند و بەو پێیەش بەشێکی زۆر لە سزای زیندانیانی ئەو وڵاتە دەبەخشرێت.

عەفواتەکەی ڕێبەری باڵای ئێران لە وەڵامی داواکاریی ئایەتوڵا لاریجانی سەرۆکی دەسەڵاتی داد ڕاگەیێندرا کە لەو داواکارییەدا سەرۆکی دەسەڵاتی داد بە پۆلێنبەندی و خوێندنەوەی وردەوە داوای لێخۆشبوون و سووک کردنی سزاکانی بۆ ژمارەیێک لە زیندانییانی ئێران کردبوو.

عەفواتەکەی ڕێبەری باڵای ئێران هاوکاتە لەگەڵ دە ڕۆژی ناسراو بە "دەیەی فەجر" کە لە 12ی ڕێبەندانەوە بۆ 22ی ڕێبەندان هەموو ساڵێک یادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێرانی تێدا بەرز ڕادەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.