جێگری سه‌رۆک ئه‌رکان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه:
هه‌ولێر و به‌غدا لێژنه‌یێکی هاوبه‌ش بۆ موناقشه‌ی پرسه ئه‌منییه‌کان پێکده‌هێنن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆک ئه‌رکان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان باس له پێکهێنانی لێژنه‌یێکی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌کات بۆ موناقشه له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه ئه‌منییه‌کانی وڵات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆک ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لێژنه‌یێکی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق پێکهێناوه بۆ موناقشه له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه ئه‌منییه‌کانی وڵات.
ناوبراو گوتیشی: تاکوو ئێستا هاوکارییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق پێکهێنانی چوار کۆمیسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌منی له مووسڵ، مه‌خموور، دیاله و که‌رکووکی به‌دواوه بوووه به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی نێوان هه‌ردوولا.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: قۆناغی داهاتوو پێویستی به هه‌وڵی هاوبه‌ش و هاوکارییه ئه‌منییه‌کان هه‌یه به شێوه‌یێک که له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران