خبر 2019-02-05 15:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران گەیشتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق بە مەبەستی دیدار و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئابووری و سیاسیی عێراق سەردانی بەغدای کردووە.

کوردپرێس:

عەبدولناسر هیمەتی سەرۆکی بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە شاری بەغدا و لەلایەن سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا.

لەو سەردانەدا شاندێکی ئابووریی ئێران یاوەریی سەرۆکی بانکی ناوەندییان کردووە و بڕیارە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئابووری و سیاسیی عێراق لەسەر کاروباری ئابووری دارایی خشتەی سەرەکیی بەنامەکانی هیمەتی بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.