خبر 2019-02-05 14:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی "دارلەک"ی مەهاباد دوو کوژراوی لێکەوتەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری کەرتی تەندروستیی شاری مەهاباد لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی دارلەکی مەهاباد بووە هۆی گیان لەدەستدانی 2 کەس و برینداربوونی 6 کەسی دیکە.

کوردپرێس:

سامڕەند مەرزەنگ بەڕێوەبەری تۆڕی تەندروستیی شاری مەهاباد لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بە هۆی پێکدادانی دوو ئوتۆمبێلی جۆری پراید و پەیکان لە جادەی دارلەکی مەهاباد 2 هاووڵاتی گیانی خۆیان لە دەست دا و 6ی دیکەش بریندار بوون.

ناوبراو زیادی کرد: ڕووداوەکە لە سەر جادەی گوندی "حاجی خۆش" ڕووی داوە و دەستبەجێ پاش ڕووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتن و مانگی سوور نێردرانە ناوچەکە و برینداران بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.

شیاوی ئاماژەیە جادەی دارلەک بە درێژاییی 20 کیلۆمەتر لە میحوەری ورمێ بۆ میاندواو لە گوندی دارلەکەوە دەست پێدەکات و دەگاتە گوندی ترشکان. ئەو میحوەرە یەکێکە لەو جادانەی کە ڕووداوی هاتوچۆی زۆری تێدا ڕوو دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.