خبر 2019-02-05 12:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

37 کیلۆ تلیاک لە بیجاڕ کەشف بوو

بەشی کوردستان- فەرماندەی پۆلیسی بیجاڕ ڕایگەیاند فەرمانبەرانی پۆلیسی شارەکە توانییان 37 کیلۆ تلیاک لە تیمێکی قاچاخچیی مادە هۆشبەرەکان کەشف بکەن.

کوردپرێس:

مووسا بەهاری فەرماندەی پۆلیسی بیجاڕ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند پۆلیس لە هەڵمەتێکی هەواڵگریدا بە هەماهەنگیی دەزگای هەواڵگری ئاگادار کرایەوە کە ئوتۆمبێلێک لە میحوەری بیجاڕە بۆ دیواندەرەدا هەڵگری مادەی هۆشبەرە و هەر بەو بۆنەیەشەوە پۆلیسی بیجاڕ لە هەڵمەتێکی لەناکاودا دەستی بەسەر ئوتۆمبێلەکەدا گرت.

ناوبراو زیادی کرد: پاش پشکنینی ئوتۆمبێلەکە 37 کیلۆ مادەی هۆشبەری تلیاک دۆزرایەوە کە بە فێڵ لە دەرکەی دواوەوەی ئوتۆمبێلەکەدا قایم کرابوو.

فەرماندەی پۆلیسی بیجاڕ گۆتیشی لەو هەڵمەتەدا دوو قاچاخچیی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر کران و پاش ئەوەی دۆسیەیان بۆ تۆمار کرا ڕەوانەی دادگا کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.