ئه‌مریکا زیاتر له دوو ملیار دۆلار هاوکاریی مرۆیی له عێراق خه‌رج ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کونسووڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمى کوردستان بڕى ئه‌و پاره‌یه ئاشکرا ده‌کات که له ساڵى 2014ه‌وه وڵاته‌که‌ى بۆ هاوکارى مرۆیى له عێراق خه‌رجى کردوووه که بره‌که‌ى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 2ى شوباتى 2019 کونسووڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمى کوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووکدا بڵاوی کردوووه‌ته‌وه که ستیڤ فه‌یگن کونسووڵى گشتیى کونسووڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ باسم به‌لۆ قایمقامى تلکێف کۆ بوووه‌وه بۆ گفتوگۆکردن ده‌رباره‌ى پڕۆگرامه هاریکارى و پشتیوانیهکانىترى ئه‌مه‌ریکا له پڕۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى دۆخى ئاسایى بۆ تلکێف دواى داگیرکارییه‌کانى داعش".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "ئه‌مه‌ریکا له ساڵى 2014ه‌وه زیاتر له دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارى بۆ هاوکارى مرۆیى له عێراق خه‌رج کردوووه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران