خبر 2019-02-02 13:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

112 پڕۆژە لە دیواندەرە دەکرێتەوە

بەشی کوردستان- بە بۆنەی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ماوەی دە ڕۆژی ناسراو بە "دەیەی فەجر"دا لە دیواندەرە 112 پڕۆژەی جۆراوجۆر دەکرێتەوە.

کوردپرێس:

جەعفەر تەوان قایمقامی شاری دیواندەرە لە پرێس کونفڕانسێکدا هەواڵی کردنەوەی 112 پڕۆژەی کەرتی تەندروستی و ئاوەدانکاری لە دیواندەرە ڕاگەیاند و گوتیشی بڕی 223 ملیار و 794 ملوێن ڕیاڵ بۆ کردنەوەی ئەو 112 پڕۆژەیە بودجە تەرخان کراوە و هەر لە بۆنە پیرۆزەشدا 70 بەرنامەی فەرهەنگی و وەرزشی و پێشانگای کتێب و بەزم و شادی بەڕێوە دەچێت.

تەوان ئەوەشی زیاد کرد لە سێ بەشی ناوەندی و کەرەفتوو و ساراڵ گەلێک پڕۆژەی جۆراوجۆر لەلایەن دێیارییەکانەوە دەکرێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.