ئه‌ندامی فراکسیۆنی سائیروون: به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی په‌رله‌مان بۆ ته‌واوکردنی کابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی چاوه‌ڕواننه‌کراوه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی فراکسیۆنی سائیروون له په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی په‌رله‌مان بۆ پێدانی ده‌نگی متمانه به دیکه‌ی کاندیدی وه‌زاره‌تخانه‌کانی کابینه به دوور له چاوه‌ڕوانی ده‌زانێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌لعه‌ت که‌ریم به هه‌واڵده‌ریی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق (نی‌نا)ی ڕاگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به بۆنه‌ی به‌رده‌وامیی ناکۆکیی نێوان حیزبه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر کاندیدی وه‌زاره‌تخانه‌کانی به‌رگری، ناوخۆ و داد هه‌رگیز کۆبوونه‌وه‌یێکی نائاسایی بۆ پێدانی ده‌نگی متمانه به‌و وهزارهتخانانه به‌ڕێوه نابات.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که پشووی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ڕێککه‌وتنی نێوان حیزبه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر به‌ربژێری ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌ی که تا ئێستا دیاری نه‌کراون و گوتیشی: له ئێستادا کێشه‌ی سه‌ره‌کی دژایه‌تیی هه‌ندێک له حیزبه سیاسییه‌کانه له‌گه‌ڵ به‌ربژێرانی وه‌زاره‌تخانه‌کانی داد و ناوخۆ.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران