خبر 2019-01-30 14:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی عێراق: لە هیچ جووڵەیێکی دژ بە ئێراندا بەشداری ناکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە پرێس کونفڕانسێکی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کردەوە بەغدا لە هیچ جووڵەیێکی دژ بە ئێراندا بەشداری ناکات.

کوردپرێس:

محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە پرێس کونفڕانسێکی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کردەوە بەغدا لە هیچ جووڵەیێکی دژ بە ئێراندا بەشداری ناکات.

ناوبراو گوتیشی هاوکاریی سەربازی و ئەمنیی عێراق و ڕووسیا زامنە بۆ شکستدانی داعش لە عێراق.

حەکیم گوتیشی یەکڕیزیی خەڵکی سووریا هۆی سەرەکییە بۆ سەقامگیریی ئەو وڵاتە و بەبێ ڕەزامەندیی دیمەشق هێزی سەربازی نانێرنە سووریا.

وەزیری دەرەوەی عێراق زیادیشی کرد: بەغدا پێشوازی لە گەڕانەوەی سووریا نێو کۆمکاری عەرەب دەکات.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش لە پرێس کونفڕانسەکەدا وتی: ئێمە پێداگرین لە سەر زەروورەتی دابینکردنی ئاسایشی سووریا لە سەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە و مۆسکۆ یارمەتیدەری عێراق دەبێت بۆ ئەوەی توانا سەربازییەکانی خۆی بەرز بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.