یه‌کێتی جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن له که‌رکووک ده‌کاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان به دووری ده‌زانێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له شاری كه‌ركووک ئه‌نجام بدرێت به‌هۆی "ڕه‌وشی ئێستای كه‌ركووک و ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی" به‌ڵام ئه‌ڵماس فازیڵ ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به SNNی ڕاگه‌یاند: "له لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له که‌رکووک هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق تاوتوێ كراوه و له نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركووكیش ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌یه".
ناوبراو وتیشی: "وه‌كوو یه‌كێتی نامانه‌وێت كه‌ركووک به هیچ شێوه‌یێک له بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بێبه‌ری بكرێت و ڕێگه‌ش به هیچ پلانێک ناده‌ین دژی كه‌ركووک بگێڕدرێت، پێویسته خزمه‌ت كردنی هاووڵاتییانی شاری كه‌ركووک له‌سه‌روو هه‌موو بهرژهوهندیێكهوه بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک له ساڵی 2005وه هه‌ڵبژاردنی بۆ نه‌كراوه، ئیتر به چ یاسا و ڕێسایێک جارێكی دیكه له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ر ده‌كرێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌نجومه‌نه‌كه له ئێستادا ئه‌نجومه‌نێكی شه‌له‌ل و پهكکهوتهیه بۆیه وه‌كوو یه‌كێتی ڕێگه به‌وه ناده‌ین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران