به‌هۆی پێشێلکردنی سه‌روه‌ریی عێراق؛
داوا له به‌غدا ده‌کرێت سکاڵا دژ به تورکیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان به‌رز بکاتەوە
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی فه‌تح له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ده‌کات سکاڵا دژ به سوپای تورکیا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان به‌رز بکاته‌وه به بۆنه‌ی به‌رده‌وامیی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر خاکی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ فه‌تلاوی به هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی وت: هێشتاکه سوپای تورکیا درێژه به پێشێلکردنی سه‌روه‌ریی عێراق و سووکایه‌تی به هاووڵاتییانی بێتاوانی عێراق ده‌دات هه‌ر بۆیه داوای له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کرد که دژ به کاره‌کانی سوپای ئه‌و وڵاته سکاڵا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان به‌رز بکاته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌و شته‌ی ئێستا له پارێزگای دهۆک ڕوو ده‌دات، نیشانه‌یێکی مه‌ترسیداره که ده‌بێ به‌غدا به‌په‌له سکاڵا دژ به تورکیا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان به‌رز بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران