به‌رده‌وامیی ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دادی عێراق؛
پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی له کابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کاری سیاسی و سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتێژیی عێراق باس له هۆشدارییه‌کانی پارتی به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌کات که ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی متمانه به کاندیدی سه‌ربه‌خۆی وه‌زاره‌تی دادی عێراق بدات ئه‌وا ئه‌و حیزبه وه‌زیرانی دارایی و خانووبه‌ره له کابینه‌که‌ی ده‌باته ده‌ره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، واسق هاشمی به هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی وت: پارتی به سه‌رکردایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی هۆشداری به عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوه که ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی متمانه به کاندیدی سه‌ربه‌خۆی وه‌زاره‌تی دادی عێراق بدات ئه‌و حیزبه وه‌زیرانی دارایی و خانووبه‌ره‌ی عێراق له کابینه‌که ده‌باته ده‌ره‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: هێشتاکه پارتی گوشار ده‌خاته سه‌ر عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێدانی پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عێراق به‌و حیزبه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران