خبر 2019-01-26 09:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
دادگاى باڵاى فیدراڵى:

فرۆشتنى نەوت دەبێت تەنها لەدەستى وەزارەتى نەوتدا بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق فەرمانی کرد بە هەڵوەشاندنەوەى پەیوەست کردنى کۆمپانیاى نەوتى "سۆمۆ" بە کۆمپانیاى نیشتمانیى نەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیاس ساموک وتەبێژى دادگاى باڵاى فیدراڵى لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، تانانەىێک کە لە یاساى کۆمپانیاى نیشتمانى نەوت ژمارە ٤ ساڵى ٢٠١٨دراون، دەربارەى پەیوەست کردنى کۆمپانیاى فرۆشتنى نەوتى عێراق "سۆمۆ" بوون بە کۆمپانیاى نیشتمانیى نەوتەوە، بەڵام دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیاری داوە بە نەگونجانى ئەو پەیوەست کردنە لەگەڵ مادەکانى ١١٠ و ١١٢ی دەستوورى هەمیشەیی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێى بڕیارەکەى دادگا دەسەڵاتى فرۆشتنى نەوت دەبێت تەنها لەدەستى وەزارەتى نەوتدا بمێنێتەوە.

ئەیاس ساموک راشیگەیاند: "هەموو ئەو فەرمان و بڕیارانەى لە دادگاى باڵاى فیدراڵییەوە دەردەچن، بنجبڕن و ئەرکى هەموو دەسەڵاتەکانە جێبەجێیان بکەن بەپێى مادەى ٩٤ لە دەستوورى هەمیشەیی عێراقدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.