په‌رله‌مان له سه‌ردانی نهێنیی عێراقییه‌كان بۆ ئیسرائیل ده‌كۆڵێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیژنهیێكی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕاستیی سه‌ردانی شانده عێراقییه‌كان بۆ ئیسرائیل پێكده‌هێنێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فه‌رمانی پێكهێنانی لێژنه‌یێكی ده‌ركرد كه نوێنه‌ری هه‌ریه‌ک له لیژنه په‌رله‌مانییه‌كانی ئاسایش و به‌رگری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌خۆ بگرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له دروستی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له سه‌ردانی چه‌ند شاندێكی عێراقی بۆ ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو که ساڵی ڕابردوو 3 شاندی عێراقی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان كردبوو كه نوێنه‌ری چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی و ژماره‌یێک كه‌سایه‌تی له‌خۆ گرتبوو.
جێی باسه؛ عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی دانی به ئیسرائیل‌دا نه‌ناوه و وه‌ک داگیركه‌ری خاكی فه‌له‌ستین له‌و وڵاته ده‌ڕوانێت و هیچ په‌یوه‌ندییێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵیدا نییه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران