عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی ناوی سێ كاندید ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، به نووسراوێكی فه‌رمی، ناوی سێ كاندید ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان پێ بدرێت و له‌و وه‌زاره‌تانه ده‌ستبه‌كار بن، كه تا ئێستا بێ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه.
کوردپرێس: به گوێره‌ی نووسراوه فه‌رمییه‌كه، فالح فه‌یسه‌ڵ فه‌هد فه‌یاز، بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاندید كراوه، كه پشكی شیعه‌كانه، ئه‌گه‌رچی مشتومڕی زۆی نێوماڵی شیعه‌ی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام دواجار بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كراوه.
سه‌لیم عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د جبووری، كه پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بوو، ئێستا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری كاندید كراوه، پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگرییش پشكی سووننه‌كانه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ش، دادوه‌ر رزگار ئه‌مین، بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عێراق كاندیدكراوه، كه له كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدیدا، پشكی كورده.
پێشتر یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، پێداگری له‌سه‌ر كاندید كردنی خالید شوانی ده‌كرد بۆ ئه‌و پۆسته، به‌ڵام ئێستا ناوبراو بۆ وه‌زاره‌تی داد كاندید نه‌كراوه.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران