به‌غدا دوامه‌رجی خۆی بۆ ناردنی سێ مووچه‌كه‌ی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوایین زانیاری له‌باره‌ی ناردنی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچه‌ی سێ مانگی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ئاشكرا ده‌كات و په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و فراكسیۆنه‌كه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که حكوومه‌تی عێراق به مه‌رجی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ ئاماده‌یه پاره‌كه بنێرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: پێشتر بڕیار بوو له ساڵی نوێوه ئه‌و پاره‌یه‌ی تایبه‌ت بوو به مووچه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می 2018 له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێک نه‌نراوه.
ناوبراو وتیشی: مه‌رجی به‌غدا بۆ ناردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدانه به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی كورده‌وه به شێوه‌یێک كه ئه‌گه‌ر ده‌نگ بدرێت به پڕۆژه‌یاساكه ئه‌وا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی تایبه‌ته به ناردنی مووچه‌ی ئه‌و سێ مانگه، بۆ هه‌رێم له به‌غداوه ڕه‌وانه ده‌كرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران