ڕه‌شنووسی ده‌رکردنی هێزه بیانییه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق ئاراسته ده‌کرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی سادقوون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: هێشتاكه ڕه‌شنووسی ده‌رکردنی هێزه بیانییه‌کان له ناو خاکی عێراق له ده‌ستی کۆمیسیۆنی یاسایی‌ی په‌رله‌ماندایه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د کنانی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه: هێشتاكه ڕه‌شنووسی ده‌رکردنی هێزه بیانییه‌کان له ناو خاکی عێراق له ده‌ستی کۆمیسیۆنی یاسایی‌ی په‌رله‌ماندایه و په‌رله‌مانتاران هه‌وڵه‌کانیان بۆ دانانی ئه‌و ڕه‌شنووسه له ده‌ستووری کاری کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان چڕ ده‌که‌نه‌وه و په‌رله‌مانیش به‌په‌له ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند ده‌کات.
ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که له‌و ڕه‌شنووسه‌دا هیچ خشته‌یێکی زه‌مه‌نی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق دیاری نه‌کراوه و گوتیشی: پێده‌چێت هێزه‌کانی ئه‌مریکا واده‌یێکی زیاتر له عێراق بمێننه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران